لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی گیانلەدەستدانی ژنەكەی كەلار پێكدەهێنرێت دوای ئەوەی كەسوكاری هاوڵاتییەك شەوی رابردوو ڕایانگەیاند، بە كاریگەریی لێدانی دەرزییەك لەنەخۆشخانەیەكی تایبەت لەكەلار نەخۆشەكەیان گیانی لەدەستداوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هاتەسەرخەت و دەستبەجێ بەیانی ئەمڕۆ ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی دەستپێكرد بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە، بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سەرجەم پەڕاوی بەدواداچوونەكان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت، بۆ ئەوەی ئەوان بڕیار بدەن لەپێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەتمەندو دەبێت ئەو لیژنەی بۆ گیان لەدەستدانی نەخۆشەكە پێكدەهێنرێت، ئەندامەكانی لە دەرەوەی ئەو پارێزگایە بن كە رووداوەكە تیایدا روویداوە، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی زیاتری بنەماكانی بێلایەنی و پیشەییبوون.