کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەبارەی رێژەی بێكاری لە عیراق بەهۆی كۆرۆناوە ئاشكرا دەكرێت

.

03:53 PM - 07/09/2020

 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق قەبارەو رێژەی بێكاری لە عیراق بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەریەكانیەوە ئاشكرا دەكات .
لەوبارەیەشەوە  ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: لە پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق  و راوەستاندنی چالاكیە ئابورییەكان رێژەی بێكاری لە عیراق سەدا 20 بووە   بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بە هۆی كاریگەرەیكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەو پاشەكشێی چالاكیە ئابوریەكانەوە گەیشتۆتە سەدا 40.
وتیشی  چەندین رێگەو چارەسەر هەن بۆ ئەوەی لە رووبەروبونەوەی بێكاری لە عیراق بگیرێنەبەر لەوانەش پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و دووبارە بوژاندنەوەو بنیادنانەوەی دامەزراوە ئابوریە زەرەرمەندبوەكان .
هەروەك   پەسەندكردنی چەند یاسایەك بۆ ئەوەی ماف و ئیمتیازاتەكان لەنێوان كرێكاراندا لە دوو كەرتی گشتی و تایبەتدا هاوسەنگ بكرێت و رۆڵی زیاتریش بەكەرتی تایبەت بدرێت بۆ بەشداریكردن لە كەرتە جیاجیاكاندا هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت رێژەی بێكاری كەم بكرێتەوە.
تەئكیدیشیكردەوە  كە هەرگیز دامەزراندنە حكومیەكان ناتوانێت بێكاری لە عیراق چارەسەربكات بەڵكو بارگرانی زیاتر بۆ سەر باری دارایی عیراق زیاتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە