.
06:36 PM - 26/04/2024
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبڕیارێك شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لەسەعات۷ی بەیانی بۆ ۷ ی ئێوارە قەدەغە دەكرێت.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران بڕیاردرا لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لەسەعات ۷ی بەیانی بۆ ۷ ی ئێوارە قەدەغە بکات لەم شوێنانەی خوارەوە:
ڕێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە، ڕێگای قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو، ڕێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان.
دەشڵێت، سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن.
هەروەها هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێرانی بارهەڵگر دەکات پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و هەم لە لێپرسینەوەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە