.
10:40 AM - 28/03/2024
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئادار، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تا سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 22
سلێمانی : 21
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە