کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت تا سالی 2050 ژمارەی دانیشتووانی عیراق بگاتە 80 ملیۆن كەس

.

02:12 PM - 27/04/2024

سەبارەت بە دۆخی ئێستای عیراق و پێشبینییەكان لەبارەی داهاتووی وڵاتەوە، پەیمانگەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ئاشتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و تێدا ئاماژەی بەوە كردووە، عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لە جیهاندا خاوەن یەدەگێكی زۆری نەوتە و هاوكات لەڕێكخراوی ئۆپیكیشدا سێیەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە، ئەوەش هاوكارە كە ئەو وڵاتە لە داهاتوودا جێگە و پێگەیەكی گرنگی لە كەرتی وزەی جیهاندا هەبێت.

پەیمانگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچەندە ئێستا عیراق لەڕووی دامەزراوەییەوە لە پاشەكشێدایە و ململانێی تێدایە، بەڵام بەو هێزە گەنجەی كە هەیەتی دەكرێت لە داهاتوودا هەنگاوی زۆر باش بنێت و گەنجان دەتوانن ڕێبەری كەرتی وزەی وڵات بكەن و بیكەنە ئامرازێك بۆئەوەی لەداهاتوودا وڵات بەرەو پێشەنگی ببەن.

پەیمانگەی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئێستا عیراق لەژێر كاریگەری نەرێنی توندی كەشوهەوادا و ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانی عیراق دروستكردووە كە ئێستا 43 ملیۆن كەسن و هاوكات پێشبینیشی كرد، تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتووانی عیراق بۆ 80 ملیۆن كەس بەرزببێتەوە.

 ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی عیراق سەرقاڵی ئامادەكارییە تا لە مانگی تشرینی ئەمساڵدا سەرژمێری دانیشتووان لەسەرتاسەری عیراق ئەنجامبدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە