.
01:09 PM - 27/04/2024
ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات کە یەکێکیان تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان كە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردووەتەوە، پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و ھەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی و بەناوکردن و مافی مامەڵەکردن لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەنگیان لەسەر دەدرێت.
هەر لە دانیشتنەكەدا بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ ئەو خاوەن موڵکانە بکرێت کە بەھۆی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسەوە موڵکەکانیان لەدەستداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە