.
03:05 PM - 28/03/2024
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی و لیست و ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردوه‌و سه‌عدی پیره-ش ده‌ڵێت:" چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردنین".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ین".
"سه‌رۆك لیستی بازنه‌كان له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، هاوكات سه‌رۆك بافڵ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازنه‌كان ده‌كات"، سه‌عدی پیره وایوت.
له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی ژن له‌ناو لیسته‌كانی یه‌كێتیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: "به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له لیسته‌كاندا كراوه‌و 30٪ ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه‌به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبوون".
"خۆمان و ناوی كاندید و لیستمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه‌و چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین"،پیره واده‌ڵێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئازاری 2024، دوایین واده‌بوو بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندید و لیستی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه واتا هه‌تا رۆژی 31-3-2024 واده‌كه درێژكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 10ـی حوزه‌یرانی 2024، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە