.
08:27 PM - 12/04/2024
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە دەزگاکانی راگەیاندنی وت: نزیکەی ٧٥ ھەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانیان کردووە.لەهەمان کاتدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێری نەریمان فازڵ رایگەیاند تا سێیەم رۆژی جەژن نزیکەی ٥٦ ھەزار گەشتیار روویان لە سنوری پارێزگای ھەولێر کردووە
ھاوکات چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە ئاماری سنووری پارێزگای هەڵەبجەی راگەیاند و دەڵێت بەھۆی پشووەکانی جەژنەوە زیاتر ٥٨ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەڵەبجە کردووە و پێشبینی دەکەن ژمارەکە زیاد بکات.
لەلایەکی دیکەوە شیمال ھروری، وتەبێژی گەشتوگوزاری دھۆک دەڵێت : لەگەڵ تەواوبوونی پشووەکانی جەژن ئاماری گەشتیاران بڵاودەکەنەوە، چونکە تائێستا ئاماری تەواویان بەردەست نییە،
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە