کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی : لە ڕۆژانی جەژندا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو تۆمار نەكراوە

.

09:53 AM - 13/04/2024

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی جەژندا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو لەشاری سلێمانی تۆمار نەكراوەو پلانی هێزە ئەمنییەكان بەسەركەوتوویی جێبەجێكرا.

 

ڕائید سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ئەو پلانە ئەمنییەی كە داڕێژرابوو بۆ ڕۆژانی جەژن بەسەركەوتوویی جێبەجێ‌ كرا و هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو لە شاری سلێمانی تۆمار نەكراوە كە شیاوی باسكردن بێت .

 

وتیشی، بەهاوكاری براكانمان لەئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆو هێزە ئەمنییەكانی تر توانر جەژنێكی ئارام و دوور لەڕووداوی نەخوازراو بەڕێی بكرێت . 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە