کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

.

01:11 PM - 15/04/2024

سبەینێ دەنگدانی ئەزموونی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆن ١٨٠ وێستگەی ئامادەکردووە کە حەوتیان تایبەتن بە دەنگدانی تایبەت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، لەوچوارچێوەیەدا، بڕیارە سبەینێ لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

راشیگەیاند، ھەڵبژاردنە ئەزموونیەکە لە ژێر چاودێری قازی عەباس فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان و موھەنەد عەباس یاریدەدەری ھونەری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق بەرێوەدەچێت.

جومانە غەلای باسی لەوەشکرد، لەو 180 ناوەندە 173 ناوەند بۆ دەنگدانی گشتی و حەوت ناوەندیش بۆ دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان ئامادەکراوە.

بڕیارە رۆژی (10/6/2024) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنەکەش راستەوخۆ لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە