.
08:08 PM - 18/04/2024
لەڕۆژی جیهانی كەلتووردا مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەیی هەولێر چالاكیەكی تایبەت بەنمایشكردنی سەعاتی مامۆستایانی پەروەردەی رێكخست، لە چالاكیەكەدا ژمارەیەك سەعاتی دەستی مامۆستایان و سەعاتی دیواری خوێندنگاكان نمایشكران.
لایخۆیەوە، بەڕێوەبەری مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەیی هەولێر رایگەیاند، نمایشكردنی ئەو سەعاتانە دەرخەری ئەوەن كە رۆژانێك بەشێكی گرنگی ژیانیان بووە و كاتیش نرخی خۆی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە