.
01:42 PM - 20/04/2024
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، سەرۆكی دادگای فیدراڵی وتوویەتی بەبانكیكردنی مووچەی مووچە خۆران دەبێت لەرێی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت.
د.موسەنا ئەمین ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی كۆبوونەتەوە و لەبارەی دابینكردنی سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردوو سەرۆكی دادگای فیدراڵی وتویەتی ئەوە پەیوەندی بە دادگای فیدڕاڵییەوە نییە .
لەبارەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاندوە، ئەو بابەتە لە بریارەكەدا بەروونی باسكراوە پێویستە لە بانكە حكومییەكان بێت و دوای ئەوە ئاساییە لەهەر بانكێك مووچە وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە