کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە350 خێزانی ئاوارە لەكەمپەكانی هەرێمەوە گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین

.

11:28 AM - 24/04/2024

زیاتر لە 350 خێزانی تری ئاوارە، لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستانەوە، گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و، بڕیارە هەفتەی داهاتووش 400 خێزانی تر بگەڕێنەوە.

مەنسور عوەید سەرۆكی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەكانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین، بەئاژانسی رەسمی عیراقی رایگەیاند، زیاتر لە 350 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناحیەی یەسرب لەباشووری پارێزگای سەڵاحەدین، كە ئەو ئاوارانە لەكەمپەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوان دەكرێت لەهەفتەی داهاتوودا 400 خێزانی ئاوارەی تر لەهەرێمەوە بگەڕێنەوە سەڵاحەدین. هاوكات راشیگەیاند، تائێستا دوو هەزار و 500 خێزانی ئاوارە، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لەباشووری پارێزگای سەڵاحەدین و دوای بڕیارەكەی حكومەتی عیراق  بۆ داخستنی كەمپەكان، لە 30ی تەممووزی داهاتوو، دەركەوتووە خواستێكی زۆر هەیە لەلایەن ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە