.
10:27 AM - 25/04/2024
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی حكومەتی عیراق و وەزارەتی دارایی پابەند كردووە بە ناردنی پارە بۆ مووچەخۆران و هیچ ئاستەنگ و رێگرییەك نیە بۆ نەناردنی پارە.
یوسف كلابی، ئهندامی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عیراق راگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی دروستە و پێویستە هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم پابەندبن بەرەوانە كردن و دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا هەروەك تەواوی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی دیكەی عیراق.
جەختیشی كردەوە، یاساكە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە دابین دەكرێت.
دەشڵێت، پێویستە بەخێرایی دەست بكرێت بە پرۆسەی بەئەلیكترۆنی كردنی مووچە خۆرانی هەرێم لە بانكەكانی حكومەتی عیراق، بۆ خێراكردنی پرۆسەكەش دەتوانرێت پارێزگا بە پارێزگا دەست بە پرۆسەكە بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە