بەهۆی كێشەیەكەوەكوژانەوەی كارەبا لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و راپەڕین روویدا

کوردستان 09:55 AM - 2026/04/06

وەزارەتی كارەبا: بەهۆی كێشەیەكەوە كوژانەوەی كارەبا لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و راپەڕین شەوی رابردوو كوژانەوەی گشتی كارەبا لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و راپەڕین روویدا و وەزارەتی كارەباش دەڵێت، تیمەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بەزووترین كات كێشەكە چارەسەر بكەن.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی كارەبا لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و راپەڕین وویداوە.

دەشڵێت، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەكە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند  سەعاتی داهاتوودا كارەبا بۆ هاووڵاتیان بگەڕێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو