سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوەو جارێ بەنیازی كشاندنەوەیان نین.
بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا وتی، هەموو كەشتی و فڕۆكە و هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هەر شتێكی تر كە پێویست بێت بۆ لەناوبردنی تەواوەتی دوژمن، لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواوەتی ئێران بە رێككەوتنی راستەقینە، هێزەكانیان جارێ لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر رێككەوتنی راستەقینە نەكرێت، ئەوە زۆر خراپتر و كوشندەتر هێرش دەكەنەوە سەر ئێران بەشێوەیەك كە پێشتر هیچ كەسێك نەیبنیبێت.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئێران دەمێكە رێككەوتووە لەگەڵیان و چەكی ئەتۆمیشی نابێت، گەروی هورمزیش بە كراوەی دەمێنێتەوە، لەم كاتەشدا هێزەكانیان پشوویەك وەردەگرن و چاوەرێی ئەركی داهاتوویان دەكەن.