کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران و هەورە بروسکەی بەهاری دەبێت

کوردستان 11:36 AM - 2026/04/06

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، تاوەباران و هەورە بروسکەی بەهاری ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا ئێوارە تاوە باران و بروسکەی بەهاری کەم کەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان پاشان کاریگەری لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ، تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ببێت وە هەروەها کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بۆ کاتەکانی درەنگانی شەوبە شێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیاکاندا.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو