ئێران تەسلیمكردنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەكەی رەت دەكاتەوە

عیراق 10:10 AM - 2026/04/18

ئێران دەنگۆی رازی بوونی بە تەسلیمكردنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەكەی بە ئەمریكا رەت دەكاتەوە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفیزیۆنی رەسمی وڵاتەكەی رایگەیاند، یۆرانیۆمە پیتێندراوەكەی ئێران بۆ هیچ شوێنێك ناگوازرێتەوە. ئەو لێدوانە وەك وەڵامێك بوو بۆ قسەكانی پێشتری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە رایگەیاندبوو، تاران رازی بووە یۆرانیۆمەكەی تەسلیم بكات. 

بەقایی ئاماژەی بەوە كرد، یۆرانیۆمە پیتێندراوەكەی ئێران بۆ هیچ شوێنێك ناگوازرێتەوە. بابەتی گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەكەی ئێران بۆ ئەمریكا هەرگیز لە گفتوگۆكاندا باس نەكراوە.

پێشتر ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵەوە نووسیبووی: ئەمریكا ئەتۆمییەكە بەدەستدەهێنێت كە بەهۆی هێرشەكانی ئێمەوە كەوتوونەتە ژێر شاخەكانەوە.

بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، گفتوگۆی ئەم دواییە زیاتر لەسەر چارەسەركردنی ململانێكان بووە، نەك یۆرانیۆمەكەی ئێران. بەقایی وتی: دانوستانەكانی پێشوو سەرنجیان لەسەر پرسی ئەتۆمی بوو، بەڵام ئێستا سەرنجی دانوستانەكان لەسەر كۆتاییهێنان بە جەنگە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو