ژمارەیەكی زۆر گەشتیار روویان لەشاری سلێمانی كردووە

کوردستان 01:33 PM - 2026/05/26

بەمەبەستی بەسەربردنی رۆژە پشووەكانی جەژنی قوربان، ژماریەكی زۆری گەشتیار لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق روویان لە شاری سلێمانی كردووە.

ئەمساڵیش لە پارێزگای سلێمانی ئامادەكاری تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كراوە، هاتنی گەشتیاریش بۆ شاری سلێمانی تادێت روو لە زیادبوون دەكات و بووەتە یەكێك لە ناوەندە سەرەكییەكانی راكێشانی گەشتیار لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە.

بەپێی ئامارەكان، هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكە رۆژانە توانای لەخۆگرتنی نزیكەی 30 هەزار گەشتیاریان هەیە، لە وەرزە جیاوازەكان و جەژنەكاندا دەیان هەزار گەشتیار كە زۆرینەیان لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە دێن، روو لەم شارە دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو