دیاردەیەكی نامۆ لە مەیدانی ئاژەڵانی كۆیە ئاشكرادەكرێت

کوردستان 03:27 PM - 2026/05/29

لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری كۆیە یەكێك لەو كەسانەی كاری سەربڕینی ئاژەڵ دەكات دیاردەیەكی نامۆ بەئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاشكرا دەكات و دەڵێت ئەو كەسانەی كاری فرۆشتنی ئاژەڵی گەورە دەكەن بەتایبەت بەرزە وڵاخ پابەند نین بە مەرج و نەریتە ئاینیەكان، كە مەرجەكان لە شەریعەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ ئاژەڵی گوێرەكە و مانگا دەبێت تەمەنی دوو ساڵی تەواو كردبێت و ددانێكیشی بەشێوەی سروشتی خۆی كەوتبێت ،

ئەو دەڵێت بەشێك لەوكەسانە لەوێ كاری سەربڕین دەكەن یان ئاژەڵ دەفرۆشن بەپلایس ددانی ئاژەڵەكە دەشكینن تاوای نیشان بدەن بۆ كڕیارەكان كە ئەو وڵاخەی دەیكڕن تەواوی مەرج و ڕێنماییە ئاینیەكانیان تێدایە، لەكاتێكدا ئەم دیاردەیە دوورە لەبنەماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئەو مەرجانەی بۆ قوربانیكردن دانراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو