بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە پێگەیشت.
لەپەیامەكەیدا عەلی فالح زەیدی بۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و گەلی ئازیزمان دەكەین و داوا لەخوای گەورە دەكەین كە ئەم جەژنە پیرۆزە خێر و خۆشگوزەرانی و نیعمەت بۆ نیشتمانە خۆشەویستەكەمان بهێنێت.