یەكەمین بانكی جینی رووەكی لە سلێمانی كرایەوە

کوردستان 11:34 AM - 2026/08/23

 یەكەمین بانكی جینی ڕووەكی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق لە پاركی هەواری شاری سلێمانی كرایەوە.

بە چاودێری و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پاركی هەواری شار لە سلێمانی، ڕێوڕەسمی كردنەوەی یەكەمین بانكی جینی ڕووەكی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.

ئەم پڕۆژە ستراتیجییە بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی فاوی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان جێبەجێ كراوە، كە لەلایەن یەكێتیی ئەورووپاوە پاڵپشتیی دارایی دەكرێت.

ئامانجی سەرەكیی بانكەكە پاراستنی دەنكۆڵە و جینی رووەكە رەسەنەكانی ناوچەكەیە لە فەوتان، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی وشكەساڵی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا. هاوكات بڕیارە ببێتە ناوەندێكی زانستیی گرنگ بۆ توێژەران بە مەبەستی بەهێزكردنی بنەماكانی ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو