لەدوو رووداوی جیادا لەكەلار 11 كەس برینداربوون

کوردستان 08:50 PM - 2026/10/25

ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگای نێوان كەلار بۆ ڕزگاری ، بەهۆی دەستڕێژی گولەوە سێ كەس برینداربوون و تەقەكەرەكەش هەڵهات، بەپێی زانیارییەكان ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای كەلار بۆ ڕزگاری  نزیك ساردكەرەوەكان ڕوویداوە و هۆكاری ڕوداوەكەش بەهۆی دروستبوونی كێشەبووە لە مامەڵە و كار و كەسابەتی رۆژانەدا.

لەوبارەیەوە،ڕەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند، سێ بریندارەكە بەفیشەك بریندارن و باری تەندروستیان جێگیرە.

بەدەر لەم رووداوەش هەر لەشاری كەلار لە رووداوێكی تردا  بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كۆبانی سەر بەقەزای كەلار هەشت هاووڵاتی برینداربوون و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاریش دەڵێت،ئەوانەی برینداربوون منداڵن و لەكاتی گەڕانەوەیان لەیاری تۆپی پێ ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە و برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو