لە چوارچێوەی چالاكییە ڕۆشنبیرییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، دیدارێكی تایبەت بە دنیای فكر و ئەدەبی نووسەر و وەرگێڕ (ئازاد سوبحی) بەرێوەچوو. دیدارەكە لەژێر دروشمی (نووسین و گەڕان بەدوای ناسنامە لە جیهانێكی نامۆدا) بوو و تیایدا تیشك خرایە سەر بەرهەم و كارە فكری و ئەدەبییەكانی نووسەر.