لەخانەقین پەردە لەسەر دیواربەندی شەهیدان لادرا

کوردستان 10:19 PM - 2026/10/24

لەلایەن مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستانەوە، ڕێوڕەسمێكی شكۆمەند بۆ پەردەلادان لەسەر دیواربەندی 22شەهیدی یەكێتی و شیوعی بەڕێوەچوو، كە لەداستانی تازەشار لەڕێكەوتی 9ی نیسانی 1988دا گیانی خۆیان بەخشیووە، هەروەها لەهەمان ڕێوڕەسمدا یادو ناوی 32 شەهید و ئەنفالكراوی تری دێی تازەشار بەرز ڕاگیرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم یادە نیشتمانییە بۆ بەرزڕاگرتنی سەروەری و داستانە نەمرەكانی گەلی كورد سازكراوە، تێیدا تاجەگوڵینەی ڕێزو وفاداری لەسەر دیواربەندەكە دانراو دروشمی بەرزڕاگرتنی خەباتی هاوبەشی هێزە تێكۆشەرەكانی كوردستان دووپاتكرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو