كۆڕبەندی حوكمڕانیی جیهانی 2026 لە ناوچەی نوێی شیۆنگئان لە نزیكی پەكین بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە، دیپلۆماتكار و شارەزایانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت. لەم رووداوە نێودەوڵەتییە گرنگەدا، كەناڵی «گەلی كوردستان» وەك تاكە كەناڵی عیراق و هەرێمی كوردستان بەشداریی كردووە بۆ رووماڵكردنی تەواوی دانیشتن و چالاكییەكانی كۆڕبەندەكە.