دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی قوڕاو بەڕێوەچوو
لەناو دیمەنە دڵڕفێنەكانی سروشتی ناوچەی گەشتیاری دۆڵی شەهیداندا، دووەمین ڕۆژی فیستیڤاڵی قوڕاو بە مەبەستی ڕاكێشانی گەشتیاران و ناساندنی خواردنە كوردەوارییەكان و بەرهەمە خۆماڵییەكان بەریوەچوو؛ فیستیڤاڵەكە جوانی سروشت لەگەڵ ڕەسەنایەتی كلتوور و بەرهەمە ناوخۆییەكان تێكەڵ كردبوو.