تۆم باراك: بە دووری نازانم ئەمریكا لەم هەفتەیەدا هێرش بكاتە سەر ئێران
تۆم باراك، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا بەدووری نازانێت لەم هەفتەیەدا ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران، دەشڵێت، ئەنجامی كۆتایی گۆڕینی سیستم نییە لە ئێران، بەڵكو گێڕانەوەی هاوسەنگی و ئارامییە بۆ جیهان.
تۆم باراك، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا و لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئەگەری روودانی هێرش هەیە بۆ سەر ئێران لەم هەفتەیەدا، باراك راستەوخۆ وەڵامی دایەوە و وتی، بە دڵنیاییەوە.
تۆم باراك ئاماژەی بەوەشكرد، ترەمپ زۆر ڕوون بووە لە هەڵوێستەكەی، چەند جارێك دەرگای رێككەوتنی كردووەتەوە، بەڵام تاران گەرووی هورمزی كردووە بە كارتێك بۆ سازشكردن.
نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا دەشڵێت، ئەنجامەكە گۆڕینی سیستم نابێت، ئامانجی سەرۆك گەڕاندنەوەی هاوسەنگییە، دڵنیابوونە لەوەی چیتر بارمتە یان هەڕەشە نەمێنێت، بۆ ئەوەی ئارامی بگەڕێتەوە بۆ جیهان.
تۆم باراك باسی لەوەشكرد، ترەمپ كراوە و ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، لە هەمانكاتدا لەرادەبەدەر ڕوون بووە لەوەی چی دەوێت، بەڵام پێدەچێت ئێرانییەكان ئامادە نەبن بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی