زیرەكی دەستكرد لە ئەڵمانیا بووەتە پاڵنەرێكی سەرەكی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی كارمەندان، بەتایبەت لەو پیشانەی كە بە كەرتی مینت ناسراون كە (بیركاری، زانستی كۆمپیوتەر، زانستە سروشتییەكان و تەكنەلۆژیا) دەگرێتەوە.
بەپێی راپرسییەكی نوێی دامەزراوەی یوو گۆڤ، پسپۆڕانی ئەم بوارانە رایانگەیاندووە، هاوكارەكانیان لە 12 مانگی رابردوودا بەهۆی هۆكارەكانی پەیوەست بە زیرەكی دەستكرد كۆمپانیاكانیان بەجێهێشتووە.
ئەم دیاردەیە بە ڕێژەی سەدا 56 پۆینت هەشت بە شێوەیەكی دیار لە بواری پزیشكی و بایۆلۆژی گەشەی سەندووە، لە كاتێكدا لە كەرتی ئایتی سەدا 28 پۆینت نۆ و لە ئەندازیاریدا سەدا 29 پۆینت شەش بووە.
هۆكاری سەرەكی ئەم دەستلەكاركێشانەوانە بۆ گۆڕانی سروشتی كارەكان دەگەڕێتەوە كە سەدا 52 پۆینت دووی بەشداربووان ئاماژەیان پێكردووە، لە كاتێكدا سەدا 46 پۆینت پێنجیان هۆكارەكەیان بۆ نەبوونی دەرفەتی گەشەپێدانی پیشەیی و سەدا 39یان بۆ قورسبوونی باری كارەكانیان گەڕاندووەتەوە. سەرەڕای ئەم كۆچە پیشەییە، كارمەندان بە شێوەیەكی نەرێنی سەیری تەكنەلۆژیاكە ناكەن و دەڵێن بەرهەمهێنانیان بە بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر زیاتر بووە.