هەڵبژاردنی خولی 26 مینی پەرلەمانی ئیسرائیل كە بڕیارە سبەینێ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2026 بەڕێوەبچێت، بە یەكێك لە چارەنووسسازترین وێستگە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، چونكە یەكەمین هەڵبژاردنە دوای شەڕی غەززە، لوبنان و هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران.
ململانێی ڕاستەقینە لە نێوان بلۆكی راستڕەوی دەسەڵاتدار و بەرەی ئۆپۆزسیۆندایە،
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئێستا و سەرۆكی پارتی راستڕەوی (لیكۆد)، لەسەر بنەمای دەستكەوتە سەربازییەكانی ئەم دواییانە بانگەشە دەكات و خۆی وەك پارێزەری ئاسایشی وڵات پیشان دەدات.
گادی ئایزنكۆت سوپاسالاری پێشوو كە سەرۆكایەتی پارتی نوێی ئۆپۆزسیۆن (یەشار ) دەكات. وەك ركابەری سەرەكی ناتانیاهۆ دەركەوتووە و تیشك دەخاتە سەر چاكسازی ناوخۆیی و گۆڕانكاری لە دەسەڵاتدا.هاوپەیمانی بیحاد كە لەلایەن نافتالی بێنێت و یائیر لەپیدەوە سەركردایەتی دەكرێت و هێزێكی تری دیاری میانڕەوە.پارتە ئاینی و عەرەبییەكان وەك پارتی شاسی توندڕەو و لیستە عەرەبییەكان كە دەبنە كلیل بۆ پێكهێنانی هەر هاوپەیمانییەك.
سیستمی هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بە شێوازی نوێنەرایەتی ڕێژەیی گشتییە، تەواوی وڵاتەكە بە یەك بازنەی دەنگدان دادەنرێت و دەنگدەران دەنگ بە لیستی پارتەكان دەدەن نەك كاندیدی تاكەكەسی. پارتەكان بۆ چوونە ناو پەرلەمان كە لە 120 كورسی پێكدێت، دەبێت لانیكەم سەدا سێ پۆینت 25 ی كۆی دەنگەكان بەدەستبهێنن ، دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان كە بە تەواوی بە دەست دەكرێت بۆ ڕێگری لە هاككردن، كورسییەكان بەپێی ڕێژەی دەنگی هەر پارتێك دابەش دەكرێن.
بەپێی دوایین ڕاپرسییەكان، پێشبینی دەكرێت گۆڕانكاری گەورە لە نەخشەی سیاسیدا ڕووبدات،پارتی (لیكۆد)ی ناتانیاهۆ پاشەكشەیەكی بەرچاو دەكات و تەنها (18 بۆ 20 ) كورسی بەدەستدەهێنێت.پارتی (یەشار)ی ئایزنكۆت دەبێتە حزبی یەكەم و پێشبینی (22 بۆ 25 ) كورسی بۆ دەكرێت.بەڵام هیچ لایەنێك ناتوانێت زۆرینەی رەها (61 كورسی) بە تەنیا بەرێتەوە، بۆیە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو پێویستی بە هاوپەیمانی ئاڵۆز دەبێت كە رەنگە چەندین هەفتە بخایەنێت.