لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەیەكدا لەشاری سلێمانی ئەندازیارێك گیانی لەدەستدا و چوار كرێكاریش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، لە كاتی هەڵكەندنی زەوی بۆ دروستكردنی بینایەكی نوێ لە شاری سلێمانی، دیوار بەسەر چوار كرێكار و ئەندازیارێكدا رووخاوە، لە ئەنجامی رووداوەكەش ئەندازیارەكە گیانی لەدەستداوە و چوار كرێكارەكەش برینداربوون. هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی گیانی لە دەستداوە، تەمەنی 31 ساڵە، ناوی محەمەد ئەحمەد ساڵحە و خەڵكی قەزای دەربەندیخانە.
لەبارەی دۆخی تەندروستی بریندارەكانی رووداوەكە، سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، تەندروستیی هەر چوار كەسەكە جێگیرە؛ یەكێكیان رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە و سێ كەسەكەی تریش بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە.