سۆمۆ: هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە

کوردستان 07:46 PM - 2026/06/23

كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە چوار ملیۆن بەرمیلەوە بۆ نزیكەی حەوت ملیۆن بەرمیل لە مانگێكدا زیادیكردووە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاندووە، سەرەڕای قەیرانی گەرووی هورمز، عیراق توانیویەتی لە رێگەی دەروازەی باشوورەوە رۆژانە 444 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، عیراق سەركەوتوو بووە لە بەبازاڕكردنی هەندێك بەرهەمی نەوتی و ماددەی كبریت لە ڕێگەی سوریا و ئوردنەوە، كە داهاتەكەیان ئاستی پێش قەیرانەكەی تێپەڕاندووە.
بەوتەی عەلی نزار، دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ڕێككەوتنێك لەگەڵ سوریا هەیە كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ دروستكردنی هێڵێكی گواستنەوەی نەوتی خاو لەو وڵاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو