پزیشكیان تەئكید لە بە پابەندبوون بە بەڵێنەكان دەكاتەوە

عیراق 07:49 PM - 2026/06/23

مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی، سەركەوتنی گفتوگۆ و دانوستانەكان بەندە بە پابەندبوونی تەواوی لایەنەكان بەو بەڵێنانەی لەسەری رێككەوتوون و جێبەجێكردنیان بە شێوازێكی ورد.
سەرۆكی ئێران راشیگەیاند، پێشكەوتن لە پرۆسەكەدا هەیە، تەنها لەڕێگەی پابەندبوونی كرداریی بە بەرپرسیارێتییەكانەوە هەڵدەسەنگێنرێت.
پزیشكیان باسی لەوەشكردووە، هەر لێدوانێك لە دەرەوەی دەقی رێككەوتنەكان بێت، هیچ خزمەتێك بە چوونەپێشەوەی رەوتی دانوستانەكان ناكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو