كارۆلین لیڤیت: دۆناڵد ترەمپ هیچ رێككەوتنێك ئیمزا ناكات كە خزمەت بە وڵاتەكەمان نەكات

عیراق 03:46 PM - 2026/06/23

 وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا  دەڵێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ئیمزا لەسەر هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ ئێران ناكات كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نەكات. 

دوای ماوەیەك دووركەوتنەوە بەهۆی مۆڵەتی دایكایەتی، كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ئەمریكا یان "كۆشكی سپی" دەركەوتەوە، ئەو لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" راگەیاند، سەرۆك ترەمپ هەرگیز ئیمزا لەسەر رێككەوتنێك ناكات كە خزمەت بە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئاسایشی نەتەوەیی نەكات.

وتیشی، ئەو هەمیشە بەرژەوەندی ئەمریكا دەخاتە پێش هەموو شتێكەوە. وتەبێژەكەی كۆشكی سپی وتی: شتێكی بێ مانایە گریمانە بكرێت دۆناڵد ترەمپ رێككەوتنێك ئیمزا دەكات كە بەهەرشێوەیەك بەراورد بكرێت بەرێككەوتنە ئەتۆمییە كارەساتبارەكەی ئێران،  ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو رێككەوتنەی كە باراك ئۆباما-ی سەرۆكی پێشووتر ئیمزای كردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو