ئەمریكییەك كە تێوەگلابوو لە گەندەڵی لە توركیا دەستگیركرا

عیراق 01:01 PM - 2026/06/25

 گەندەڵی و بردنی پارە لەلایەن كارمەندان و لێپرسراوانی حكومییەوە بووتە دیاردەیەكی جیهانی‌و لە ماوەی رابردوودا ئیبراهیم خالدون حیلمی كە پیاوێكی بە رەگەز عەرەبی ئەمریكییە، بەهۆی  ئەنجامدانی ساختەكارییەكی گەورە لە تەندروستی ئەمریكا و بردنی  نزیكەی چوار ملیار دۆلار، لە توركیا دەستگیركرا و دواتر گەڕێنرایەوە بۆ ئەمریكا.

كاش پاتەل، بەڕێوەبەری ئێف بی ئای، ستایشی توركیا و تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنكەرە دەكات، كە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە دەستگیركردنی ئیبراهیم خالدون حیلمی كە تۆمەتبارە بە ساختەكارییەكی گەورە.

پێشتر ئۆفیسی ئێف بی ئای لە میامی رایگەیاندبوو، حیلمی كە تۆمەتبارە بە دۆسیەیەكی ساختەكاری كە سیستەمی چاودێری تەندروستی فیدراڵی ئەمریكای كردۆتە ئامانج  و  بڕی نزیكەی سێ‌  ملیار و 700 ملیۆن  دۆلاری بردووە، لە توركیا دەستگیركراوە و لەژێر میكانیزمی تەسلیمكردنەوەی دەستگیركراوەكانی وڵاتانی دەرەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەمریكا‌و  لە 19ی حوزەیران گەیشتووەتە فلۆریدا بۆ دەستپێكردنی ڕێوشوێنی دادگاییكردنی.

پاتەل لە ڕێگەی پلاتفۆرمی  ئێكسەوە ئاماژەی بەوەدا، دەستگیركردنی  ئەو ملیاردێرە هەڵهاتووە لە ئەنجامی هەماهەنگییەكی ئاست بەرزەوە بووە بە سەرۆكایەتیی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكاو  نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە میامی، و وەزارەتی دادی ئەمریكا، بە هاوكارییەكی نزیك لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا. پاتەل سوپاسێكی تایبەتی ئاراستەی تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا كردووە بۆ رۆڵی لە سەركەوتنی ئۆپراسیۆنەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو