بەڕێزان بنەماڵەی حاجی حەمەدەمین ئاغای ئێنەیی
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە، پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری باڵەکایەتی (حاجی حەمەدەمین ئاغای ئێنەیی)، برای شەهیدی قارەمان کاک کەمال حاجی ئاغامان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە بەشێکن لە مێژووی گەشی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلەکەمان و هەمیشە لە ریزی پێشەوەی کۆڕی تێکۆشاندا بوون.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان