ئێوارەی ڕۆژی هەینی فێستیڤاڵی (سولی فێست 2026) لە پاركی هەواری شار لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد. ئەم فێستیڤاڵە بە گەورەترین چالاكی ئابووریو گەشتیاری لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێتو بۆ ماوەی هەشت رۆژ چالاكییەكانی بەردەوام بن.
فێستیڤاڵەكە بۆ چوار زۆنی سەرەكی دابەشكراوە، كە بریتین لە زۆنی سەرەكی (170 كۆمپانیا)، زۆنی شانۆی رۆمانی، زۆنی منداڵان و زۆنی شەقام. كۆی گشتی 270 كۆمپانیا و براند لە تەواوی زۆنەكاندا بەشدارن.
زیاتر لە 10 هەزار خوێندكار و منداڵی خوێندنگا و باخچەكان لە فێستیڤاڵەكەدا ئامادەن و چالاكیی تایبەت بە خۆیان هەیە. لە ماوەی ئەو هەشت رۆژەدا، زیاتر لە 100 چالاكیی جۆراوجۆر لە بوارەكانی تەندروستی، وەرزشی، كلتووری، پەروەردەیی، رۆشنبیری و خێزانی پێشكەش دەكرێن، كە شەش رۆژیان بە تایبەت بۆ چین و توێژە جیاوازەكان تەرخانكراوە.