قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی فەڕەنسا و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

کوردستان 08:23 PM - 2026/07/09

قوباد تاڵەبانی: بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانیان لە عیراق و کوردستان، ماڵئاواییمان کرد لە هەر یەکە لە بەڕێزان پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا و ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا. سوپاسی هەردوو بەڕێزیانم کرد کە زۆر هاوکاربوون لەگەڵمان بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەردوو وڵاتی دۆست و هاوبەشمان فەڕەنسا و ئەڵمانیا. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە ئەرکی داهاتوویاندا و هاوکاری و ماندووبوونیان لەبیر ناکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو