لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، تیمێكی هاوبەشییان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری پێكهێناوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینیی وەزارەتی بەرگری ژمارە 3ـی ساڵی 2010 و چەند پێشنیازێك لەبارەی تەمەنی خانەنشینییەوە دەخرێنەڕوو.
عەلی ئەنهیر سەرای، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەبارەی مەرجەكانی تەمەنی خانەنشینییەوە ڕایگەیاند، پێشنیاركراوە ماوەی خزمەتی كرداریی شایستە 15 ساڵ بێت، دوو پێشنیاریش بۆ تەمەنی خانەنشینكردن خراونەتەڕوو كە بریتین لە (40 یان 45) ساڵ، واتە ئەو كارمەندەی 15 ساڵ خزمەتی تەواو كردبێت و تەمەنی نەگەیشتبێتە ئەو ساڵانە، مووچەی خانەنشینییەكەی تا گەیشتن بە تەمەنی دیاریكراو پێنادرێت.هەروەها پێشنیاركراوە ماوەی راهێنان و خوێندن ساڵێك یان دوو ساڵ بێت و وەك خزمەتی كرداری هەژمار دەكرێت و دەرماڵەی هێزە تایبەتەكانیش بۆ سەر خانەنشینی دەخرێتەسەر.
بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بڕگەیەك زیادكراوە بۆ پاراستنی مافی كارمەندانی گرێبەست لە وەزارەتی بەرگری لە ئەگەری پەسەندكردنی بودجەدا، لەگەڵ هەوڵدان بۆ یەكسانكردنی مەرج و مافەكانیان لەگەڵ كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆدا.
لەبارەی پێدانی پلەی شەهید بە كۆچی دوایی لە كاتی ئەركدا ئاماژەی بەوەش كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، بڕگەیەك لەناو هەمواركردنەوەی سەربازیدا خراوەتەڕوو كە پێدانی ناوی (شەهید) لەخۆدەگرێت بۆ ئەو كارمەندەی لە كاتی چوونە سەر ئەرك یان گەڕانەوەی تووشی ڕووداوێك دەبێت، هاوشێوەی شەهیدانی سەنگەر مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
هەروەها پێشنیاركراوە ئەو كارمەند و سەربازانەی لەناو سەربازگەكاندا بە نەخۆشیی درێژخایەن یان كاریگەریی تیشكدانەوە لە كەرتی جەنگدا گیان لەدەست دەدەن، سەرجەم ماف و ئیمتیازاتی شەهیدانیان پێ بدرێت،