تەندروستی عیراق:لەمساڵدا 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە تۆماركراوە

کوردستان 01:20 PM - 2026/07/13

 وەزارەتی تەندروستیی عیراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 270 حاڵەتی تووشبوون و 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە تۆماركراون.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، وەزارەتەكە رۆژانە لە ڕێگەی تیمەكانی چاودێری پەتا و دامەزراوە تەندروستییەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڤێتێرنەری و ڕێكخستن، لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق چاودێری پەتای تای خوێنبەربوون دەكات، بە وتەی سەیف بەدر لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 270 حاڵەتی پشتڕاستكراوەی تاقیگە و 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە تۆماركراون، زۆرترینیان لە زیقار بووە كە 109 حاڵەتی تووشبوون، هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بوون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزارەتی تەندروستیی عیراق  بەردەوامە لە جێبەجێكردنی هەڵمەتەكانی هۆشیاری تەندروستی و پەروەردە، جگە دەستنیشانكدنی پێشوەختەی نەخۆشییەكە و رێكارەكانی چارەسەر كردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو