كەشناسیی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان روو لە نزمبوونەوە دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەراورد بە رۆژانی رابردوو روو لە نزمبوونەوە دەكەن.
بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لە كاتەكانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم لە ناوچەكانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا هەیە. كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەكانی گەرما كەمێكی تر نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.