پرۆسەی ناونووسینی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ حەج دەستی پێكرد پرۆسەی ناونوسینی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەج دەستی پێكرد.
بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ئاگاداری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكاتەوە لە 21 ی ئەم مانگەوە، دەست بەناو تۆماركردن بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەج بكەن.
لەو بارەیەوە بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرێوبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕایگەیاند، پرۆسەكە بەرێگەی ئۆنلاینەو دەتوانن فۆرمە ئەلیكترۆنیەكە پربكەنەوە بۆ ناو تۆماركردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی ناونووسین 15 رۆژ بەردەوام دەبێت و داوای لەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد ئەو كەسانەی دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆمار بكەن لەو ماوەیەدا كارەكانیان بكەن