بەرهەمی لۆبیای تەق تەق رۆژانە 90 تۆنە بەرهەمی لۆبیای تەق تەق لەسەرەتای مانگی شەشەوە پێدەگات و تا دەگاتە ناوەڕاستی وەرزی پایز ئەو بەرهەمە دەمێنێت، لەگەڵ پێگەیشتنی ئەم بەرهەمە هەلی كاری زۆر بۆ خەڵكی سنورەكە دروست دەكات و رۆژانە 80 بۆ 90 تۆن لەم بەرهەمە دەچننەوە و هەناردەی بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێم و پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەكەن.