گەردەلوولی دۆلفین هەزار و 300 گەشتی ئاسمانیی لە شەنگهای هەڵوەشاندەوە

عیراق 11:43 AM - 2026/08/09

بەهۆی نزیكبوونەوەی گەردەلوولی دۆلفین، دەسەڵاتدارانی چین زیاتر لە هەزار و 300 گەشتی ئاسمانییان لە شاری شەنگهای هەڵوەشاندەوە و نزیكەی 400 هەزار كەسیشیان لە ناوچە مەترسیدارەكان گواستەوە بۆ شوێنە ئارامەكان.

لێپرسراوانی كەشناسی چین رایگەیاند، ئەم گەردەلوولە كە بە دۆلفین ناسراوە و پێشتر باكووری تایوانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی بارانبارینی زۆر و خێرایی با تێیدا گەیشتۆتە  162 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی، پێشبینی دەكرێت لەسەعاتەكانی كۆتایی ئەمرۆدا گەردەلوولەكە بگاتە پارێزگاكانی تری وڵاتەكە. 

دەسەڵاتدارانی شەنگهای لە راگەیاندراوێكدا تەئكیدیان  كردەوەتەوە لەوەی ، زیاتر لە هەزار و 300 گەشتی ئاسمانییان لە هەردوو فڕۆكەخانەی شارەكەیان راگرتووە، هاوكات سەرجەم چالاكییە دەریاییەكان و گەشتی كەشتییەكان لە كەناراوەكاندا وەستێنراون، نزیكەی 390 هەزار كەسیش لە ناوچە كەنارییەكان گوازراونەتەوە و لە شەنگهاییش زیاتر لە 30 هەزار كەس بەهۆی مەترسیی لافاو و داڕمانی زەوییەوە شوێنەكانیان جێ هێشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو