قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران چاویکەوت بە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لەهەرێمی کوردستان سەردانی کردبوو.
لەبارەی دیدارەکەوە، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ماڵئاواییمان کرد لە بەڕێز رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان. سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێزیانم کرد بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکی داهاتوویدا و لە هەر شوێنێک بێت وەک دۆستێکی گرنگ و دڵسۆز یادی دەکەینەوە.