شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ناو و یادی سەرۆک مام جەلال بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە

کوردستان 10:18 AM - 2026/10/03

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمڕۆ (٩) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ماڵئاوایی یەکجارەکی سەرکردە و ڕابەر و سەرمەشقی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، سەرۆک مام جەلال. هەموو ساڵێک لەم ڕۆژە پڕ شکۆیەدا بەوپەڕی ڕێز و وەفاوە یادی دەکەینەوە و ناو و یادیشی بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە دڵ و دەروونی گشت کوردستانییان و گەلانی عێراقدا دەمێنێتەوە.

کاتێک کە ناوی مام جەلال لە گوێی هەر کەسێکدا دەبیسترێت، تەنها وەک سەرۆک و سەرکردەیەک ناێتە بەر گۆ و دیدە، بەڵکو وەک باوکێکی دڵسۆز وێنای بۆ دەکرێت، چونکە ئەم هەمیشە خەمەکانی گەل و نیشتیمانی دڵسۆزانە دەگرتە ئەستۆ و وەک سۆزی باوک بۆ مناڵەکانی لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی هەمووانی دەڕوانی بە بێ جیاوازی، هەموو جوولە و توانا و بیرکردنەوەکانی بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی بوو، ماف و ئازادی بۆ گشت نەتەوە و پێکهاتەکان لە عێراق وەک یەک دەویست، باوەڕی تەواویشی بە گفتووگۆکان هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لەم یادە پڕ لە شکۆ و مێژوییەدا، دروود لە گیانی پاکی هەڤاڵ مام جەلال و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگایخوازی کوردستان بێت. 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو