شکۆی نەتەوەیەک …
کەمجار رێکدەکەوێت سەرکردەیەک لە ماوەی سەدەیەکدا مێژووی میللەتێک و ناوچەیەک کورت و دیاری بکات، کاریگەری بۆ زیاتر لە نەوەیەک جێبهێڵێ.
سەرۆک مام جەلال خوڵقێنەر و سەرکردەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بوو، خەبات و ڕابەری ئەو لە ساڵی ١٩٩٢ فیدرالەتی بۆ حکومەتی کوردستانی دامەزراند، لە دەستوری ۲٠٠٥ یشدا هەم فیدرالیەت و هەم مافی دەستوری ناوچە جێناکۆکەکانیشی چەسپاند.
دڵسۆزین بۆ رێباز و بەرنامەی سەرۆک مام جەلال، یادی ئۆغری یەکجارەکی لە یادەوەری حزبی و نەتەویی و نیشتیمانیمان وەک چیای زاکرۆس بەرز رادەگرین.