فڕۆكەیەكی ئەمبولانس دوای ئەوەی بەرمۆدا بەجێدەهێڵێت ون دەبێت

عیراق 10:24 AM - 2026/10/05

هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایانگەیاند،فڕۆكەیەكی ئەمبوڵانسی ئاسمانی كە شەش كەسی هەڵگرتبوو،لەكاتی رۆشتنی لە  بەرمۆدا بۆ بۆستن  پەیوەندی لەگەڵیداپچڕاوە و بێسەروشوێن بووە، بەڵام دوای 66سەعات لە پرۆسەی گەران ،پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا كۆتایییان بە پرۆسەكە هێنا و سەرەخۆشییان لە خێزانی قوربانیەكان كرد.

هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا بە گەڕان بەدوای شەش سەرنشینی فڕۆكەیەكی ئەمبوڵانسی ئاسمانی هێنا، كە رۆژی شەممە دوای بەجێهێشتنی بەرمۆدا بەرەو شاری بۆستن ون بوو. ئەم بڕیارە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە دوای 66 سەعات لە گەڕانی بەردەوام لە نزیك دوورگەی نانتوكت لە ویلایەتی ماساشوستس درا، كاتێك تیمەكان نەیانتوانی هیچ رزگاربوویەك بدۆزنەوە.

فڕۆكەكە  سەعات یەك پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی فڕۆكەوانی فیدراڵی پچڕا. پێش ونبوونی، تیمی فڕۆكەوانییەكە دۆخی فریاكەوتنیان راگەیاندبوو،دواتریش ئێوارەی رۆژی شەممە پاشماوەیەكی تێكشكاو دۆزرایەوە كە هی فڕۆكەكە بوو.سەرنشینەكانی ناو فڕۆكەكە پێكهاتبوون لە چوار هاووڵاتی كەنەدی دوو فڕۆكەوان و دوو كارمەندی تەندروستی و دوو هاووڵاتی بەرمۆدایی كە نەخۆشێك و چاودێرەكەی بوون. 

بەپێی تۆمارە دەنگییەكەی كۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی، دەنگی فڕۆكەوانەكە بە ڕوونی نەبیستراوە، بەڵام دواتر كۆنترۆڵكەری هاتوچۆی ئاسمانی پشتڕاستیكردووەتەوە كە فڕۆكەوانەكە چەند ساتێك پێش ئەوەی دیارنەمێنێت باری نائاسایی راگەیاندووە.

داتاكان دەریانخستووە فڕۆكەكە بۆ زۆربەی گەشتەكە لە بەرزی حەوت هەزار و 300  مەتردا دەفڕی، پێش ئەوەی لە ماوەی نزیكەی دوو دەقیقەدا بۆ نزیكەی چوار  هەزار مەتر دابەزێت، ئەمەش تەنها پێش ئەوەی كۆنتڕۆڵكەرانی هاتوچۆی ئاسمانی پەیوەندییان لەگەڵدا لەدەست بدەن.

كەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی بۆستن  گرتەیەكی دەنگی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بۆستن لۆگانەوە بڵاوكردەوە كە تیایدا دەنگی كۆنتڕۆڵكەرێكی هاتوچۆی ئاسمانی دەبیسترێت كە پرسیاری فڕۆكەوانەكە دەكات ئایا وتت بەبێ بینین دەچیتە ژوورەوە؟ ئایا ئەوا قسەت كردووە؟.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو