ترەمپ: شایەنی هەشت خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم

عیراق 11:41 AM - 2026/10/10

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی لە لیژنەی نۆبڵی ئاشتی گرت و ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی 8 شەڕ، شایەنی 8 خەڵاتی نۆبڵە نەك یەك دانە. ترەمپ پێدانی خەڵاتەكەی بە "ناڤی پیلای" وەك شەرمەزاری بۆ نەرویج و لەدەستدانی متمانەی لیژنەكە وەسف كرد.

دۆناڵد ترەمپ لە بڵاوكراوەیەكدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال" وێنەی "ناڤی پیلای" براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ژنە لەبری ئەمریكا و نوێنەرەكەی خەڵاتەكەی وەرگرتوە. ترەمپ ئاماژەی بەوەكردوە كە ئەو 8 شەڕی جیاوازی یەكلاكردوەتەوە و ئێستاش خەریكی چارەسەركردنی دوو ململانێی تری وەك ئێران و روسیا-ئۆكرانیایە.

وتیشی، ململانێی نێوان پاكستان و هیندستان بە تەنیا بەس بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە، هەرچەندە دەبوو 8 خەڵاتی پێ بدرێت. هەروەها ڕەخنەی لەوە گرت نەتەوەیەكگرتوەكان هیچ رۆڵێكی لەو سەركەوتنانەدا نەبووە و هیچ هاوكارییەكی پێشكەش نەكردوە.

سەرۆكی ئەمریكا "ناڤی پیلای" بە كەسێك پێناسەكرد كە تەنیا بەوە دەناسرێت كە ڕقی لە ئیسرائیلە و وتی، پێدانی خەڵاتەكە بەو كەسە پەڵەیەكی شەرمەزاریی نەسڕاوەیە لەسەر وڵاتی نەرویج كە هەرگیز لەبیر ناكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو