.
08:12 PM - 27/03/2024
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، بودجەی گشتی ئەمساڵی عیراق ٢٨٨ ترلیۆن دینارە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، لە ئێستادا کۆبونەوەکان لە ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە بۆ خێراکردنی هەموارکردنەوەی خشتەی خەرجییەکانی بودجە، کە بودجەی گشتی ئەمساڵێ عیراق لە ٢٢٨ ترلیۆن دینار پێکدێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لە ماوەی رابردوودا و لە ١٣ی ئازاری ئەمساڵ تەواو کردنی داتاکانی پەیوەست بە خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ی خستەڕوو لە ئەنجومەنی وەزیران
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی ساڵی رابردووی بە بڕی ١٩٨ ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دینار پەسەند کرد کە تیایدا کورتھێنان گەیشتە زیاتر لە ٦٤ ترلیۆن دینار و نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار خەمڵێندرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە